ورمێ؛ حوکمی ئێعدامی زیندانییەک جێبەجێکرا

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، هەینی ١٥ی گوڵانی ٢٧٢٣ی کوردی، حوکمی ئێعدامی زیندانییەک بەناونیشانی فەرامەرز شەخسی ٢٩ساڵ تەمەن و خەڵکی شاری سەردەشت لە زیندانی ورمێ جێبەجێ کرا.

بەپێی هەواڵەکە، ناوبراو چەندد ساڵی بەرێ لە پێوەندی لەگەڵ مادە هۆشبەرەکان لەلایەن سیستەمی قەزایی ئێرانەوە بە سزای ئێعدام مەحکوو
کرابوو.

شیاوی باسە کە، ئەم هاوڵاتییە، ڕۆژی ڕابردوو وەکوو ئامادە کردنی بۆ جێبەجێ کردنی حوکمی ئێعدام بۆ ژووری تاکەکەسی ڕاگوازرابوو.

شایانی باسە، فەرامەرز شەخسی خێزاندار و خاوەنی دوو منداڵە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *