ک.م.م.ک:
چوارشەممە ١٣ی گوڵانی ٢٧٢٣ی کوردی، مامۆستایەکی کوردی پێڕەوی ئاینزای سوننە بەناونیشانی ئارمان سادقی پێشنوێژی گوندی حسەینی سەربە شاری دێولان، پاش بانگهێشتی بۆ دادگای تایبەتی مەلاکان بەبۆنەی پشتیوانی لە هەڵوێستی خەڵک لە ڕەوتی خۆپیشاندانەکان و شۆڕشی ژن ژیان ئازادی، حوکمی قورسی ٧مانگ و نیو زیندان و ٧٤زەبری قامچی و داماڵینی جلی مامۆستایی لەبەری، بۆ دەرکرا.
شیاوی باسە کە، تەنیا تۆمەتی ئەم مامۆستا سوننەیە پشتیوانی لە مافە ڕەواکانی خەڵک بووە.
ق.ش