بەردەوامی هێرشی کیمیایی بۆسەر قوتابخانەیکانی کچان و لێدانی قوتابیان لەلایەن هێزە تایبەتەکانەوە

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، دووشەممە ١١ی گوڵانی ٢٧٢٣ی کوردی، قوتابخانەی کچانەی مێعراج لە شاری سەقز هێرشی کیمیایی کرایەسەر و پاش ئەو هێرشە هێزە تایبەتەکانی حکوومەتی ئێران بە باتوون هێرشیان کردەسەر قوتابیان و بەخەستی لێیان دان.

بەگوێرەی هەواڵەکە، قوتابییەک بەهۆی زەبری باتوون بەگرانی بریندار و بۆ ناوەندێکی دەرمانی ڕاگوازراوە.

هەرلەم چوارچێوەیەدا بنەماڵەی قوتابیان بەرانبەر بە لێدانی منداڵەکانیان گردبوونەوەی ناڕەزاییان دەربڕی.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *