پێنج کۆڵبەر لە نەوسوود بریندار بوون

ک.م.م.ک
بەپێی زانییارییەکان، شەممە ۲٦ی خاکەڵێوەی ۲۷۲۳ی کوردی، لەسەر ڕێگای نەوسوود-پاوە، لە ئاکامی پێکدادانی ماشێنیک لە جۆری سەمەند لەگەڵ بارهەڵگرێکدا، پێنج کۆڵبەری خەڵکی گوندی زلان -ی سەر بە جوانڕۆ بریندار بوون و دۆخی تەندروستیی دوو کۆڵبەر ناڵەبارە.


بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، کۆڵبەرە بریندارکان کامیار موستەفا و ئارەش کەریمی بە سەختی بریندار بوون و ئێستا لە بەشی ئای سی یو لە نەخۆشخانەی تالەقانی شاری کرماشان .
تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە لەمەڕ چارەنووسی ئەم دوو کۆڵبەرە هیچ زانییارییەک بە دەستەوە نین.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *