ک.م.م.ک:
شەممە ۲٦ی خاکەڵێوەی ۲۷۲۳ی کوردی، لە بەردەوامی هێرشە ڕێکخراو و هەماهەنگیکراوەکان لەلایەن دەزگا ئەمنییەتییەکانی ڕژێمی ئێرانەوە بۆ سەر قۆتابخانەکانی کچان لە سەرانسەری وڵات و کوردستان، قوتابخانەی دەوڵەتی کچانی خەدیجە کۆبرا و قوتابخانەی شەرەف لە ناوچەی دووەمی سنە، بە هێرشەکانی شیمیایی بە ئامانج گیراون.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، بەهۆی چڕی گازی شیمیاییەوە، ژمارەیەک لە قوتابیان لەو قوتابخانانەدا ژەهراوی بوون و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی تۆحید لە سنە.
ناوی خوێندکارە خەوێندراوەکان بەم شێوەیەیە:
مەهناز گۆلی
هێلین بەهمەنی
شیلان محەمەدی
ئەسرا سەفایی
سارینا ڕۆستەمی
سارینا نەجەفی
زڕیان ئەحمەدی
ئیلینا محمدی
نارین فەتاحی
نازەنین مەجیدیان
ئازین سادقی
سۆگەند سادقی
زەهرا پاکدل
زڕیان سوبحانی
جێی ئاماژە پێدانە کە دوێنێ وەزیری تەندروستی حکوومەتی ئێران لە بەیاننامەیەکی بێ بنەمادا حاڵەتەکانی ژەهراویبوونی خوێندکاران بە هەڵە ناوبرد و ئاماژە بەوەشکردووە، “زیاتر لە ۹۰٪ی ئەو کەسانەی دۆخییان ناڵەبار بووە، هیچ ژەهراویبوونێک نەبووە و هیچ گازێکی شیمیایی نەبووە و بەشێکی دیکەی ئەو بڕەی ماوەتەوە پەیوەندی بە هەڵسووکەوتی خوێندکارەکانەوە هەبووە”.
ئەم لێدوانەی وەزیری تەندروستی ئێران لە کاتێکدا دێت کە دوای هێرشە شیمیاییە سیستەماتیکییەکانی سەر قوتابخانەکانی کوردستان تا ئێستا لانیکەم دوو خوێندکار لە کوردستان گیانیان لەدەستداوە.
ع. س