سنە؛ بانگهێشت کردنی ڕادا فاتحی بۆ دادگای تاوانەکان

ک.م.م.ک:

پێنجشەممە ٢٤ی خاکەلێوەی ساڵی٢٧٢٣ی کوردی، ڕادا فاتحی، هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە (سنندج) بانگهێشتی لقی دادگای تاوانەکانی حکوومەتی ئێران لەو شارە کرا.

لە ئاگادارییەکەدا ڕاگەیەندراوە کە ئەو کەسەی ناوی هاتووە، پێویستە ڕۆژی شەممە ٢٦ی خاکەلێوە، بە تۆمەتی تێکدانی ئارامی و ئاسایشی گشتی، لە دادگای تاوانەکان ئامادەبێت.

پێویستە بە وەبیرهێنانەوەیە کە ڕادا فاتحی لە ٢٢ی ڕەزبەری ساڵی ڕابردوودا دوای دەستبەسەرکردنی دوو برای بە ناوەکانی ڕامین و وریا لە ماڵەکەی خۆیاندا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستگیرکرا.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە، ڕامین فاتحی برای ڕادا لە ڕۆژی نۆیەمی دەستبەسەرکردنیدا بەهۆی ئەشکەنجەی هێزە ئەمنییەکانەوە گیانی لەدەست دا و برایەکی دیکەی بەناوی وریا فاتحی دوای ٢١ ڕۆژ لێپرسینەوە بە کەفالەتی ٢ ملیار تمەن تا کۆتایی هاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوە ئازادکرا.

ع. ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *