دۆخی ناڕوونی ڕەزا میرزادە لە مەترسی بڕیاری ئێعدام

ک.م.م.ک:

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو، هاووڵاتییەک بە ناوی ڕەزا میرزادە تەمەن ٢٦ ساڵ دانیشتووی قەڵعە حەسەن خانی تاران، لە ماڵەکەی خۆیدا لە لایان هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەر کراوە،ناوبراو تۆمەتی درووشم دان و هاوکاریی دووژمنانی دەسەڵات، سووکایەتی بە رێبەری کۆماری ئیسلامی و بڵاوکردنەوەی پڕوپاگەندە دژی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی خراوەتە پاڵ.

پێویستە ئاماژە بکرێت کە، ناوبراو نیزێکی ٩٠ رۆژ لەمەوبەر لە لایان هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئێران، پاش دەسبەسەرکرانی گواستراوەتەوە بۆ بەندیخانەی تیپی ٦ لە شاری تاران، دۆسیەی ناوبراو بۆ لێکۆڵینەوە دراوەتە دادگای نادادپەروەری شۆڕش لە شاری شەهریار.

بە گوێرەی ڕاپۆرتەکان، لەو ماوەیەدا چەندین جار دانیشتنی دادگای نادادپەروەر تێکچۆتەوە بە هۆکاری ئەوەی کە بەندیخانە رەتیکردۆتەوە کە کەسێکی بە ناوی ڕەزا میرزادە لەو بەندیخانەیە داهەبێت، هەروەها بنەماڵەی ناوبراو بە دەربڕینی بێ ئاگایی لە چارەنووسی کوڕەکەیان لە حەوتووی ڕابردوودا و لێدوانی بەرپرسانی بەندیخانە بە نەبوونی بەندکراوێکی بەم ناوە سەبارەت بە بارودۆخی ئێستای ڕەزا میرزادە نیگەرانی خۆیان دەربڕی.

ع. ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *