دۆزینەوەی تەرمی دوو کۆڵبەری گەنجی سەقزی پاش ٩ ڕۆژ

ک.م.م.ک:

شەممە ٢٦ی خاکەلێوەی ۲۷۲۳ی کوردی، دوو کۆڵبەری خەڵکی سەقز بەناوەکانی ئەفشین فەلاحی ٢٢ساڵ تەمەن و مەهدی ڕەحمەتی ٢٣ساڵ تەمەن کەلە بەنداوی عەباس ئاوای بانە خنکابوون پاش ٩ ڕۆژ گەڕان تەرمەکانیان لە ئاوی بەنداو هێنرایە دەرەوە.

شیاوی باسە کە کۆمەڵێکی زۆر ڕزگارکەران لە خنکان لە شارەکانی بۆکان، سنە، مەریوان و… بۆ دۆزینەوەی ئەم دوو کۆڵبەرە هاتبوون بۆ بەنداوی عەباس ئاوا کە پاش ٩ ڕۆژ گەڕان تەرمەکانیان لە ئاو هێنرایەدەر.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *