لاوێکی کورد لە شاری تاران بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزی ئینتیزامی کوژرا

ک.م.م.ک:

شەممە ڕێکەوتی ١٩ی خاکەلێوەی ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی، لاوێکی کورد بە ناوی حوسێن مەلیکی خەڵکی شاری هەرسین سەر بە کرماشان دانیشتووی شاری قودسی تاران پاش دەمەقاڵێ لە گەڵ چەند کەسێکی هێزە ئینتیزامییەکان لە بڵواری بەهارانی شاری قودس بێ هۆکار دەیدەنە بەر دەستڕێژی گوللە و هەر لە وێ گیانی لەدەست دەدات.

شیاوی باسە کە، تەرمی ناوبراو ڕۆژی دووشەممە رێکەوتی ٢١ی خاکەلێوە ڕادەستی بنەماڵەکەی کراوەتەوە.

ع. ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *