تاران؛ منداڵێک خەڵکی کامیران بەهۆی هێرشی شیمیایی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر قوتابخانەکان گیانی لەدەستدا


ک.م.م.ک

بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، کارۆ پشئابادی منداڵێکی خەڵکی گوندی پێشئاباد-ی سەر بە کامیران و دانیشتووی تاران کە بە هۆی هێرشی شیمیایی بۆ سەر قوتابخانەکەی ژەهراوی ببوو، پاش چەند هەفتەیەک لە کۆما، ڕۆژی هەینی ۱٨ی خاکەڵێوەی ۲۷۲۳ی کوردی لە نەخۆشخانەی میلاد لە تاران گیانی لەدەستداوە.

شایانی باسە، تەرمی ئەم مێردمناڵە ڕۆژی شەممە لە گوندی پشائاباد بە خاک سپێردرا.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *