سەقز؛ ڕاگواستنی سولەیمان عەبدی لە گرتنگەی ئیتلاعات بۆ بەندیخانەی ناوەندی

ک.م.م.ک:

هەینی رێکەوتی ١٨ی خاکەلێوەی ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی، بە گوێرەی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، هاووڵاتی “سولەیمان عەبدی ” ئەندامی ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان لقی سەقز و زێویە کە لە ڕێکەوتی ٢٨ی ڕەشەمەی ساڵی ڕابردوودا لە لایان هێزەکانی حکوومەتی بە بێ نواندنی بڕیاری دادوەر دەستبەسەر کرا بوو ڕۆژی چوارشەممە پاش تەواوبوونی قۆناغەکانی لێپرسینەوە لە گرتنگەی ئەمنیەتی ئیتلاعاتی حکوومەتی ئێران ڕاگوێزرا بۆ بەندیخانەی ناوەندی ئێران لە شاری سەقز.

جێگای ئاماژەیە کە، هێزە سەرکوتکەرەکان لە کاتی دەستبەسەرکردنی ناوبراودا ماڵەکەیان دەگەڕن و هەندێک کەرەسەی وەک لەپتاب و تەلەفۆنی خۆی و هاوژینەکەی و کیژەکەیان لە گەڵ خۆیان دەبەن.

ع. ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *