سەجاد مورادی وەندان بە دابینکردنی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا


ک.م.م،ک

چواڕشەممە ۱٦ی خاکەڵێوەی ۲۷۲۳ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناوی سەجاد مورادی وەندان، تەمەن ۳۳ ساڵ، خەڵکی شاری ئابدانان، لە زیندانی ناوەندی کۆماری ئیسلامی لە ئیلام بە دابینکردنی بارمتەی ۳۰۰ ملێۆن تمەن بە شێوەی کاتی ئازادکرا.

ناوبراو لە ڕێکەوتی ۱۱ی ڕێبەندانی ۲۷۲۲ی کوردی لە شاری مەسجێد سلێمان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەرکرا بوو.

ئەم هاووڵاتییە، سێشەممە ۲۳ی ڕێبەندانی ۲۷۲۲ی دا، بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین‌ لە مامەڵەکردن لەگەڵ کەیسەکەی لە زیندان بە درووتنی لێوەکانی مانی گرتبوو.

بەگوێرەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ناوبراو بۆ ماوەی یەک مانگ نابێت بچێتە ناو شارەکەی خۆی، بۆ ماوەی شەش مانگ هەموو هەفتەیەک، بچتە بۆ ئیدارەی ئیتلاعات بۆ ئیمزاکردن و بۆ ماوەی شەش مانگ چالاکییەکانی تۆرەکۆمەلایەتییەکان لێی قەدەغەکراوە.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *