ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی چوارشەممە ١٦ی خاکەلێوەی ٢٧٢٣ی کوردی، یەک لەو مامۆستایانەی بەشێوەی گرێبەست لەگەڵ ئیدارەی پەروەردە و فێرکاری حکوومەت لە سنە بەناونیشانی فەریبا زەندکەریمت ٣٥ساڵ تەمەن، پاش ئەوەی بانگێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران لەو شارە کرا دەستبەسەر کرا.
تا ئێستە هۆکاری دەستبەسەری ناوبراو نەزانراوە و هێزە ئەمنییەکانیش هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان نەداوە بەڵام وێدەچێ ناوبراو بەرانبەر بەو هێشە کیمیاییانەی دەکرێنەسەر قوتابخانەی کچان هەڵوێستی نواندبێت و بەو بۆنەوە خرابێتە بن لێکۆڵینەوەوە.
ق.ش


