سنە؛ بۆ دووهەمین جار بانگهێشت کردنی مامۆستایەکی ئایینی سوننە لەلایەن دادگای ڕۆحانیەتەوە بۆ هەمەدان

ک.م.م.ک:

بە پشتبەستن بەو ڕاپۆرتانەی وەدەست کەوتوون؛ مامۆستایەکی ئایینی سوننە بە ناسنامەی حوسێن عەلیمورادی خەڵکی شاری سنە و بەڕێوەبەری قوتابخانەی زانستە ئایینیەکانی ئیبراهیم خەلیلوڵڵا لە شاری هەمەدان لەلایەن دادگای ڕۆحانیەتەوە بۆ جاریکی تر بانگهێشت کرا.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ئەو بانگهێشت کردنە لە کاتێکدا دەرچووە کە ماوەیەک لەمەوبەر لە مانگی ڕەشەممەی ساڵی ڕابردوودا لەلایەن دادگای ڕۆحانییەتی شاری هەمەدان بانگهێشت کرابوو.

ع. ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *