سنە؛ بانگهێشتی دووبارەی مامۆستایەکی ئایینی تر بۆ دادگای تایبەتی رۆحانیەت

ک.م.م.ک:

سێشەممە ڕێکەوتی ۱۵ی خاکەلێوەی ساڵی ۲۷۲۳ی کوردی، مامۆستایەکی ئایینی بە ناوی مەلا “محەممەد باغەبانی” پێشنوێژی جەماعەتی مزگەوتی حەیدەری کەڕاڕ لە شاری سنە بۆ چەندین جار بانگهێشتی دادگای تایبەتی رووحانیەت ئێران لە شاری هەمەدان کرا.

شیاوی باسە کە، سەرچاوەیەکی ئاگادار لەمبارەوە گووتی کە ناوبراو پێویستە لە ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ١٦ی خاکەلێوە کاتژمێری ١٠ی سەرلەبەیانی بۆ دوایین برگریەکانی لە خۆی لە دادگای حکوومەتی ئێران لە شاری هەمەدان ئامادە بێت.

ع. ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *