سنە؛ چالاکوانێکی کرێکاری لە دادگای پێداچوونەوەی ئێران بە دوو ساڵ بەندکردنی تەعلیقی سزادرا

ک.م.م.ک؛

بەپێی راپۆرتەکان، چالاکوانێکی کرێکاری خەڵکی سنە بە ناوی خەبات شەکیبا، سزای زیندانیکردنی لە دادگای حکوومەتی ئێران لە سنە لە دوو ساڵ بەندکردنی تەعزیری بۆ دوو ساڵ بەندکردنی تەعلیقی بۆ ماوەی ۳۰ مانگ گۆڕیوە.

جێگای ئاماژەیه، ئەو چالاکوانە کرێکارییە پێشتر لەلایەن لقی ۳ی دادگای ئینقلابی حکوومەتی ئێران لە سنە بە تۆمەتی “هاوکاریکردن لەگەڵ یەکێک لە حزبە ئۆپۆزسیۆنەکانی حکوومەتی ئێران” سزای دوو ساڵ زیندانی کردنی تعزیری بەسەردا سەپێنرابوو.

جێگای ئاماژەیە، کە خەبات شەکیبا لە مانگی ڕێبەندانی ۲۷۲۱دا لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و لە مانگی ڕەشەمەی هەمان ساڵ بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *