ک.م.م.ک
بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، هاووڵاتییەک بە ناوی سولەیمان(عوسمان) ئەرەس زادە، لەلایان لقی ١٠١ی دادسەرای گشتی و ئینقلابی کۆماری ئیسلامی لە شاری شنۆ بە سەرۆکایەتی قازی ڕەزایی، بە تۆمەتی “پڕۆپاگاندە دژی سیستم، هەوڵدان دژی تەناهی ناوخۆیی، هاوکاری کردن گەڵ پارتە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران و هەبوونی چەک” بە ۲ ساڵ زیندانی کردنی تەعزیری سزا درا.
شایانی باسە کە ناوبراو سێشەممە ٢٧ی بەفرانباری ۲۷۲۲ی کوردی، لەلایەن هێزەکانی ئەمنییەتی و ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر و گوازرابووە بۆ گرتووخانەی حکوومەت لە ورمێ .
جێگای ئاماژەپێکردنە کە ئەم هاوڵاتییە دوای ١٨ ڕۆژ لێپرسینەوە بۆ بەندیخانەی ئێران لە شنۆ گوازرابووە و دوای ٨ ڕۆژ بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.
ع. س