بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان،کرماشان وەکوو گەورەترین شاری ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەڕوانگەی بەرهەم هێنانەوە(ناخالص)لەجوگرافیای سیاسی ئێران پلەی ۲۷ی هەیە وداهاتی تاکی ئەم پارێزگایە لەئاستی نێونجی ووڵات زۆر خوارترە.بێکاری لەم شارەدا پترە لەدیکەی پارێزگاکان لەجوگرافیای سیاسی ئێران ووبەرهەمی تاکی نەتەوەیی پارێزگایش بەنیسبەتی پارێزگاکانی دیکەوە لەجوگرافیای سیاسی ئێران خوارترە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە بنەماڵەیەکی ٦کەسە لەسێ مانگی ڕابردوولەتەنیشت ڕووباری قەرەسوو نێوان پردی خومەینی وپردی کۆنە،دراوسێی زانکی کشت وکاڵ ناچاربوون لە خێمەیەکدا ژیان بکەن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لەپێوەندییەکی تلەفوونی لەگەڵ کەسێکی دانیشتووی نێزیک ئەوشوێنە پێوەند بەو بنەماڵەوە گرد ولەهەمبەر نیشتەجێ بوونی ئەوان لەوشوێنە پرسیاری کرد.
بنەماڵەی ناوبراو لەدایکێک و٥منداڵی ۲بۆ ۱۳ساڵان پێک هاتوون.باوکیان لەیەکێک لەشارەکانی ناوەند سەرقاڵی کرێکارییە وچەندد مانگە هەواڵێکی لێ نازانن.سێ مانگ بەرلە ئێستە بەهۆی نەدانی کرێی خانوو ناچاربوون ئەو خانووەی بەکرێیان گرتبوو چۆڵ بکەن بۆخاوەن ماڵەکە.
دایکیان دەڵێ داوای یارمەتی لەهەرکەسێک کرد وڵامی نەدامەوە ،هاوین مناڵەکانم ناردە نێو شار بۆ دەستفرۆشی بەڵام لەلایەن شارەوانییەوە ڕێگەیان پێ نەدرا.سەردانی ئیدارەی خزمەتگوزاری کرماشانم کرد کوتیان چون ئەدرەسی کرماشانت نییە یارمەتیت نادرێت،سەردانی ئیدارەی بێهزیستیم کرد ئەوانیش هەر ئەوڕۆ وبەیانیم پێ دەکەن وهێشتێ وڵامێکم وەرنەگرتووە.هەنووکە من ماومەتەوە وئەم مناڵانە،نازانم چی بکەم.
گانجان وتەنانەت ژنان ومنداڵانی زۆر لەهاوڵاتیانی پارێزگای کرماشان دەتوانی لەتەنیشت پیادەڕەوەکان لەناوەندی شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەتایبەت لەپارێزگای کرماشان ببینی ک سەرقاڵی دەستفرۆشین.لە لایەکی تروەبەپڕوپاگەندەیەکی هەرەزۆرەوە لە ڕاگەیەندراوە حکوومییەکان لە بوارگەلی جیاجیادا هەوڵی ئەوەدراوە کە ئەم دەست فرۆشانەی تەنیشت شەقامەکان بە ساماندارانێکی هەر گەورە بناسێنێ کە پارەی هەرە زۆریان لەبانکەکاندا خەوتووە بۆئەوەی لەم ڕێگەوە لەکاتی لێدان وسوکایەتی لەو دەسفرۆشانە لەلایەن هێزەکانی حکوومییەوە ،خەڵک دژبەو کردەوە گەمارانەی شارەوانییەکان نەوەستنەوە وهەروەها لەم ڕێگەوە بتوانن ڕواڵەتی هەژاری،هەڵاواردن وبێکاری لە نێو شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بسڕنەوە.
بێکاری ونەبوونی کارگەلێکی گونجاو، هەڵاواردنی دام ودەزگا حکوومییەکان لەکاتی دامەزراندنی هێزی کار،کۆچی بێ سەروبەرە وڕێژەیی گوندنشینان بەهۆی هەڵاواردنی دامودەزگا حکوومییەکان بەرانبەر بەگوندنشینان لەدەوروبەری کرماشان لە جێبەجێ کردنی کەرەستەی مودێڕن وسەردەمیانە بۆ بەرهەمهێنانی زەوییە کشتوکاڵییەکان ،ڕوانگەیە ئەمنی لەهەمبەر هاوڵاتیان،هەڵاواردن لە سەرمایەگوزاری لەشارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ونەبوونی ژێرخانی ئابووری بۆ گەشەو وپەرەی ئابووری،هەرهەموویان بوون بە هۆکاری بێکاری،هەژاری ودەسنەڕۆیی ئابووری لەڕۆژهەڵاتی کوردستان.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان