بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان وبەپێی ماڵپەڕی (محبت نیووز) کۆی گۆڕستانی کۆنی ئەرمەنی وسریانییەکانی شاری کرماشان وەکوو زۆربەی بینا مێژووییەکانی سریانییەکان وگۆڕستانی کەونی ئێران لەحاڵی داڕووخاندایە،بەڵام لەبەر کەمتەرخەمی یان قازانج خوازی زۆربەی بەرپرسانی شاری بیر وتەدبیرێکیان بۆناکرێت.
بەگوێرەی هەواڵەکە شارەوانی کرماشان بەمەبەستی ڕوخاندنی بەئەنقەستی ئەم گۆڕستانە مێژووییە،بەبیانووی ئاوداشتنی زەوییەکانی ئەم شوێنە دەستیان داوەتە ڕووخان وتێکدانی.
لەدرێژەدا هاتووە ککەسانی سەربە ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بەرلەم کارە دەستیان داوەتە شکاندنی بەردی قەبرەکان وهەروەها خاچە لەبەرد داتاشراوەکانی سەرئەم گۆڕانەیان لەناو بردووە بۆئەوەی ئاسەوارێکیان لێ نەمێنێتەوە.
لەبەشێکی دیکەی ڕاپۆرتەکەدا،هاتووە کەبەشێکی بەربڵاوی زەوییەکانی سەربەم شوێنە لەساڵانی ڕابردوو بەبیانووگەلی جۆراوجۆر لەلایەن شارەوانییەوە دەستیان بەسەردا گیراوە وتەنیابەشێکی بچووک لەم گۆڕستانە بە تاقمێکی بچووک لەگۆڕی مێژوویی ماوەتەوە ،کەبەرپرسان بەتەمان هێدی هێدی ئەویش لەناو ببەن.
هەروەها ئاماژەی پێدراوە تابەرلە هاتنە سەرکاری کۆماری ئیسلامی ئێران لەساڵی ۱۳۵۷ سریانیگەلێکی زۆر لەشاری کرماشان دەژیان.یەکەمین نەخۆشخانەی ئەم ناوچەیە بەناوی”وست مینستێر هاسپیتال”(نەخۆشخانەی مەسیح) لەلایەن پزیشکانی ئەمریکاییەوە ساز کرا،هەروەهادوو کەنیسەی سەربە ئاشووریان وئەرمەنیەکان لەشەقامی شەریعەتی دابوو .هەرچەندد کەنیسەی ئەرمەنییەکان لەدەیەی ۱۳۸۰ کاول کرا،بەام کەنیسەی ئاشوورییەکان بەناوی کەنیسەی پنتیکاست وەک خۆی ماوەتەوە.کونسولگەری بەریتانیا لەگۆڕەپانی غەدیر(شەهناز)وئەنجوومەنی ئێران وئەمریکا لەئاسەواری مەسیحییەکانی ئەم شارە بوو کەبەپێی زەمەن لەژێر گوشاری بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەم ناوچەیە لەناوچوو.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


