سنە؛ فەرمانی دەستبەسەرکردنی ئاروین نیکپەی لە گرتنگەی دەزگای ئیتلاعاتی ئێران درێژکرایەوە

ک.م.م.ک.:

بەپێی هەواڵی گەیشتوو، فەرمانی دەستبەسەرکردنی ئاروین نیکپەی تەمەن ٢٠ ساڵ خەڵکی شاری مەریوان لە گرتنگەی ئیتلاعاتی ئێران لە سنە بۆ ماوەی مانگێکی دیکە درێژکرایەوە.

پێویستە بگوترێ، ناوبراو ڕۆژی ١١ی مانگی ڕێبەندانی ئەمساڵ، لە مەریوان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و پاش ماوەیەک بۆ گرتنگەی ئەمنییەتی حکوومەتی شاری سنە گوازرایەوە.

ع. ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *