ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، یەکشەممە ١٤ی ڕەشەمەی ٢٧٢٢ی کوردی، زیندانییەک بەناونیشانی سەلمان موومەنی ٣٦ساڵ، خەڵکی شاری چرداول سەربە پارێزگای ئیلام لە زیندانی ناوەندی ئەراک ئێعدام کرا.
بەپێی هەواڵەکە، حوکمی ئێعدامی ناوبراو بەبێ دواین چاوپێکەوتن بنەماڵەکەی جێبەجێکراوە.
شیاوی باسە، سەلمان موومنی ٤ساڵ بەرێ لە پێوەندی لەگەڵ مادە هۆشبەرەکان دەستبەسەر و لەلایەن سیستەمی قەزایی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ئێعدامی بەسەردا سەپێنرابوو.
ق.ش