بەڕێوەچوونی دادگای کۆماری ئیسلامی بۆ مامەڵەکردنی لەگەڵ تۆمەتە نایاساییەکانی چالاکی مەدەنی فەریدە وەیسی

ک.م.م.ک:

چوارشەممە ٢٢ی سەرماوزی ٢٧٢٣ی کوردی، هاوڵاتی خەڵکی دێولان فەریدە وەیسی لە دامەزرێنەرانی دامەزراوەی فێرکاری(ڕۆژنەوباری زانستی کوردستان) بە بڵاوکردنەوەی بابەتێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەواڵی بەڕێوەچوونی دادگا لەمەڕ تۆمەتەکانی لەلایەن دادگای نادادپەروەری کۆماری ئیسلامییەوە کە لە ڕێکەوتی ١٩ی سەرماوەزی ئەمساڵ پێی ڕگەیەندرا.

شیاوی باسە کە ئەم هاوڵاتییە لەلایەن دادوەر حەیدەریی سەرۆکی لقی یەکی دادگای ئینقلابی کۆماری ئیسلامی لە شاری دێولان بەبۆنەی ئەو بابەت و ڤیدیۆیانەی ئەم چالاکە مەدەنییە لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی بڵاوکردۆتەوە تۆمەتبار کراوە بە پڕوپاگاندا دژی دەسەڵات.

شیاوی باسە کە، ئەو ڤیدیۆیانەی ئەم چالاکە مەدەنییە بڵاوی کردوونەوە سەبارەت بە ژن ووشیارییەوە بووە.

هەر بەم پێیە، پێشووتر لە ڕێکەوتی بەفرانباری ٢٧٢٠ی کوردی، ئەم چالاکە مەدەنییە لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی ڕێژیمەوە لە شاری سنە بە دوو ساڵ زیندانی هەڵپەسێردراو مەحکووم کرابوو. فەریدە وەیسی ڕایگەیاندووە دووهەمین ڕێوڕەسمی لێکۆڵینەوە لە تۆمەتەکانی بەم زووانە بەڕێوە دەچێت.

شیاوی باسە کە پەرلەمانی ئێران پاش ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانەی ژن، ژیان، ئازادی دەنگی بە پێشێلکردنی ئاشکرای ئاقاڕی تاکەکەسی هاوڵاتیان داوە کە بووە بەهۆی دڵەڕاوکێی کۆمەڵگای مەدەنی نەتەوە ماف خوراوەکانی جوگرافیای سیاسیی ئێران بە چەشنێکە بەم جۆرە بێت کەسانێکی زۆر ژیانیان دەکەوێتە مەترسییەوە.

شیاوی باسە تاکاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە وردەکاری لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی ئەم چالاکە مەدەنییە ئاشکرا نەکراوە

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *