ک.م.م.ک؛
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٤ی ڕەشەمەی ٢٧٢٢ی کوردی، شێرزاد ئەحمەدینژاد تەمەن ٤١ ساڵ خەڵکی شاری بوکان کە مانگی ڕابردوو لە لایەن بەکرێگیراوانی خامنەییەوە ڕفێندرابوو، لە ژێر ئەشکەنجەدا لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی تیرۆریستی ورمێ گیانی لەدەست دا.
به وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دامەزراوه ئەمنییەکانی ڕژێم دوێنێ پەیوەندییان به بنەماڵەی ئەحمەدینژاد کردووه و ڕایانگەیاندووه که پێویسته بارمته بۆ ئازادکردنی شێرزاد به شێوەیەکی کاتی دابین بکەن، بەڵام ئەمڕۆ پێیان ڕاگەیاندوون که شیرزاد گیانی لەدەستداوه و هۆکاری گیان لەستدانیشیان بۆ هۆی جه ڵتەی دڵ ڕاگەیاندووە .
بە وتەی یەکێک لە کەسوکاری ئەم بنەماڵەیە، “لە ڕێگەی سەرچاوەکانمانەوە ئاگادارکراینەوە کە شێرزاد لە ژێر ئەشکەنجەدا گیانی لەدەست داوە و تا ئێستا دامودەزگا ئەمنییەکانی ڕێژیم ڕازی نەبوون تەرمی شێرزاد ڕادەستی ئەو بنەماڵەیە بکەن”.
جێگەی ئاماژەیە هاوکات لەگەڵ شێرزاد ئەحمەدینژاد، هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی بوکان بە ناوی خالەق محەمەدنژاد، ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی ڕەشەمە، لە لایەن بەکرێگیراوانی بەڕێوەبەرایەتیی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر و بۆ دەستبەسەرگەی ئەم دامەزراوە ئەمنیەتییە لە شاری ورمێ ڕاگواستراوە.
تا ئێستا هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر چارەنووسی خالەق محەمەدنژاد نییە.
پێویستە بگوترێ کە شێرزاد ئەحمەدینژاد لە نۆزدەهەمین ڕۆژی دەستبەسەرکردنیدا، پەیوەندییەکی کورتی تەلەفۆنی لەگەڵ بنەماڵەکەیدا هەبووە و ئاگاداری کردوونەوە کە ناوبراو لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی تیرۆریستیی سپای پاسدارانی ورمێ ڕاگیراوە.
شیرزاد ئەحمەدی نژاد تەمەنی ٤١ ساڵە و خێزاندارە و باوکی سێ منداڵە.
ک.ح