ک.م.م.ک
چوارشەممە ۲۳ی ڕەشەمەی۲۷۲۲ی کوردی، هانیه مەعروفی خوێندکاری دکتۆرای ئەردنگاریی(جوگرافی) سیاسی زانکۆی ئازاد-ی تاران و خەڵکی شاری سەقز، بە تۆمەتی پڕوپاگەندەی دژ بە ڕژێم ، شێواندنی رای گشتی و ئەمنییەتی نەتەوەیی و بڵاوکردنەوەی درۆ، لەلایەن لقی ۱۰۳ی دادگای ئینقلاب و لقی ۱۰٥ی تاوانەکان(کیفری)لە شاری سەقز بە ۹ مانگ بەندکردنی هەڵاوەسراو( تەعلیقی) بۆ ماوەی پێنج ساڵیتر حکوومەتی ئێران دەتوانێت ئەو بڕیارە جێبەجێ بکات،هەروەها دوو سال قەدەغەی ڕویشتن بۆ دەرەوەی وڵات و لێ ئەستاندنی بڕی ٨ ملێۆن تمەن پارەی نەغدی و
سزای دوو ساڵ بێبەشکردنی لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان و نووسینی وتار لەسەر “شۆڕشی ئیسلامی و شەهیدانی شۆڕشی ئیسلامی” و پێشکەشکردنی لە بەردەم دادستان و سەرۆکی دادگا مەحکووم کرا.
ع. س
- ئەندامێکی کۆمەڵەی کوردستانی سەوز لە سنە لەلایەن هێزەئەمنییەتییەکانی ئێرانەوە ڕفێندرا
- کوشتنی هاووڵاتییەکی دیکەی کورد لەژێر ئەشکەنجەی بەکرێگیراوانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران