ئەندامێکی کۆمەڵەی کوردستانی سەوز لە سنە لەلایەن هێزەئەمنییەتییەکانی ئێرانەوە ڕفێندرا


ک.م.م.ک:
دووشەممە ۱٥ی ڕەشەمەی ۲۷۲۲ی کوردی، هێزە ئەمنییەتییەکانی ئێران لە سنە، ئارام ساعد موچیشی چالاکی ژینگەیی و ئەندامی کۆمەڵەی سەوزی کوردستان لە سنە ڕفاندووە و گواستویانەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

بەپێی راپۆرتەکە، هێزەکانی ئەمنییەتی به جل و بەرگی مەدەنی وبە بێ فەرمانی دادوەری ئەم چالاکی ژینگەییان ڕفاندووە.

شایانی باسه تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لەمەڕ شوێنی ڕاگرتن و چارەنووسی ناوبراو هیچ زانییارییەک بەدەستەوە نییە.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *