لە ئەنجامی هێرشی سەرکوتگەرانی ئێران بۆ سەر ماڵی خەڵک لە ئابدانان ژمارەیەک هاووڵاتی بریندار بوون

ک.م.م.ک:
سێشەممە ۲۳ی ڕەشەمەی ۲۷۲۲ی کوردی، هێزە سەرکوتکەرەکانی ئێران به مەبەستی ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ بەشداربووانی ڕێوڕەسمی چوارشەممە سوری لە دەڤەری چەم هەواس-ی سەر بە ئابدان بەگازی فرمێسک ڕێژ هێڕشی ماڵی خەڵکیان کردووە.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، لە یەکێک لە ماڵەکاندا سێ ئەندامی بنەماڵەیەک بە ناوەکانی فاتمە قەیسەری، پریسا قەیسەری و گوڵ ئافتاب عەلیزاد -دایکی خێزانەکە- کە بەهۆی گازی فرمێسک ڕێژەوە تەنگەنەفەس بووە، گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانە.

بەگوێرەی ئەو هەواڵەنەی گەیشتوون ناوەندی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، گوڵ ئافتاب عەلیزاد بەهۆی زۆریی تەمەنەوە لە بەشی چاودێری تایبەتی نەخۆشخانەی ئابدانان خەوێندراوە و دۆخیشی مەترسیدارە.

جێی باسە کەهێزە سەرکوتکەرەکان بەبێ هیچ هۆکارێک گازی فرمێسک ڕێژیان کردووە ناو ماڵی هاوڵاتیان و زۆر کەس لەم دەڤەرە بەهۆی ئەو گازەوە تووشی نەخۆشیی تەنگەنەفەس و خنکان بوونەوە.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *