چوار هاووڵاتی لە زیندانی ئێران لە ورمێ لەسێدارەدران

ک.م.م.ک:

هەینی ۱۹ی ڕەشەمەی ۲۷۲۲ی کوردی، چوار هاووڵاتی لە زیندانی حکوومەتی ئێران لە ورمێ بە تاوانی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان لە سێدارەدران، کە ناسنامەیان بەم شێوەیەیە:

ساڵح قاسمی کوڕی سۆفی خەڵکی گوندی زیندەشت-ی سەر بە سەلماس،
مەنسور عەبدیزادە، کوڕی خالس و خەڵکی حەفتوان-ی سەر بە سەلماس،

جەلال سەرداریفەر کوڕی عوسمان و خەڵکی نەغەدە
و حەسەن پوور فەیاز (تورک زمان)

جێی باسە ئەو چوار هاووڵاتییە پێشتر بە تۆمەتی “ماددە هۆشبەرەکان” دەستبەسەرکرابوون و لەلایەن دادگایەکی ئێرانەوە سزای لەسێدارەدان بەسەردا سەپێنرابوو.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *