تێهەڵچوونی بەندکراوانی زیندانی ورمێ بە هۆی گرانبوونی مادە هۆشبەرەکان

KMMK:

چوارشەممە 22ی گوڵانی 2721ی کوردی، گران بوونس مادەمهۆشبەرەکان تێهەڵچوونی ناوبەری فرۆشیاران و زیندانیانی بەکار هێنەری بەندکراو لە زیندانی ورمێ ـی لێـــکەوتەوە.

بە پێی هەواڵەکە، لە ڕێکەوتی دیاریکراو لە ناوبەری زیندانی بەندکراو لە بەندی 3و4ی زیندانی ناوەندی حوومەت لە ورمێ و فرۆشیارانی مادە؟هۆشبەرەکان تێهەڵچوونێکی قورس هاتە ئاراوە. لە درێژەی ئەم تێهەڵچوونە گاڕدی دژە شۆڕش هاتە مەیدانەوە و بە کوتەک و لێدانی ئەو زیندانیانەی کە ئەم گرژی و ئاڵۆزیەیان پێک هێنابوو بۆ ژووری تاکەکەسی گواستەوە. پاش ماوەیەک ڕایەدان بە جلی مەدەنییەوە کە شایەتحاڵان دەڵێن دە کەس بوون هەوڵی کۆنتڕۆڵی زیندان و چوون و هاتنی زیندانیان بۆ بێهداری زیندانیان هەبووە.

بە پێی کوتەی هەواڵنێران، بڵاوکردنەو و هێنانی مادەی هۆشبەر لە ڕێی سپای پاسدارانەوە جێبەجێدەکرێ و سەرۆکی زیندانەکانیش چاودێریان دەکەن.
ئامانجی ئەم دامەزراوە و کەسانی گرێدراویش لە بڵاوکردنەوەی مادەی هۆشبەر لەزیندانەکان و لەنێو گەنجەکان بە مەبەستی تووشبونیانە بەم مادە هۆشبەرانە و بۆ ئەوەی پتر بکەونە بندەستەوە و داهاتی باشیشی هەیە بۆ ئەو دامەزراوانە.
ئەم کردەوە دژە مرۆییە نەخۆشی مەترسیداری وەکوو ئایدز و هێپاتیتی لە زیندانەکان لێکەوتۆتەوە.

شیاوی باس، ڕێکەوتی 19ی خاکەلێوەی ئەمساڵ ـیش دوو زیندانی بە ناوەکانی جەلیل ئیسمایل نەژاد و ئەمین نووری لە بەندی 14ی زیندانی ناوەندی ورمێ بە هۆی ناڕەزایی دەربڕین بەرانبەر بە بڵاوکردنەوەی مادەی هۆشبەر لەنێو بەند، لە لایەن بڵاوکەرەوانی مادەی هۆشبەر کە بەکرلگیراو و دەستنیشانکراوی سەرۆکی زیندانن، هێرش کرایە سەریان و بە گرانی بریندار بوون

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *