سەردەشت: بریندار بونی شارۆمەندێک بە ھۆی تەقینەوەی مین

KMMK:
چوار شەممە 22ی گوڵانی 2721ی کوردی، شارۆمەندێک بە ناوی« عەبدوڵا سەر ئەفراز» 23 ساڵان و خەڵکی گوندی « تووە»ی سەر بە شاری سەردەشت، بە ھۆی تەقینەوەی مین کۆڵبەرێک بریندار بوو.

بە پێی راپۆرتی گەیشتوو بە KMMK: ناوبراو بە ھۆی ئەم روداوەوە، دەست و لاق، دەمو چاو و سکی بە چڕی بریندار بوون و بە مەبەستی چارەسەری بۆ یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری سەردەشت گوازراوەتەوە.

جێگای بیر ھێنانەوەیە کە ھەمو ساڵێک لە باشور و رۆژھەڵاتی کوردستان، خەڵکانێکی زۆر دەبنە قوربانی مینی چێندراو لە لایەن دوو حکومەتی کۆماری ئیسلمی ئێران و عێراق کە پاش شەڕی ھەشت ساڵەی نێوان ئەو دوو وڵاتە بەجێ ماون و پاش تێپەڕینی 30 ساڵ ھەوڵ راستەقینە نەدراوە بۆ ھەڵگرتنەوەی ئەم مینانە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *