ورمێ؛ مەترسی لە سێدارەدانی زیندانیی سیاسی محیەدین ئیبراهیمی

ک.م.م.ک:
بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی ک گەیشتوون، ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ۱٦ی ڕەشەمەی ۲۷۲۲ی کوردی، زیندانیی سیاسی مەحکووم بە سزای لەسێدارەدان محیەدین ئیبراهیمی لە بەندی زیندانیانی سیاسی زیندانی ناوەندی حکوومەتی ئێران لە ورمێ گوازرایەوە بۆ ژووری تاکەکەسی.

جێی تێبینیە کە ئەو زیندانییە سیاسییە لە ڕێکەوتی ۱۲ی خەزەڵوەری ۲۷۱۹ لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ئێرانەوە بریندار بووە و پاشان دەستبەسەرکراوە.

دانیشتنی دادگایی کردنی ئەو هاووڵاتییە بەبێ پارێزەر لە ڕێکەوتی۲۹ی گەلاوێژی۲۷۲۰ بە تۆمەتی بەغی و ئەندامێتی لە یەکێک لە حزبەکانی ئۆپۆزسیۆنی ئێران لە لقی دووەمی دادگای ئینقلابی ئێران لە ورمێ بە سەرۆکایەتی دادوەر شێخلۆ بەڕێوەچوو و لە ڕێکەوتی ۲۱ی رەزبەر بە فەرمی سزای لەسێدارەدانی ئەو زیندانییە بۆی ڕاگەیاندراو و ئەم حوکمەش لەلایەن دادگای باڵاوە(دیوانی عالی) پەسەند کرا.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *