ک.م.م.ک:
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی سێشەممە ۱٦ی ڕەشەمەی ۲۷۲۲ی کوردی، زیندانی سیاسی کورد سەکینە پەروانە خەڵکی قوچان، دوای ئازادکردنی لە زیندان، جارێکی دیکە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ئێرانەوە لە تاران دەستبەسەر کرا.
شایانی باسە کە ئەو زیندانییە سیاسییە لە ڕێکەوتی ۲٦ی ڕێبەندانی ئەمساڵ دا لە زیندان ئازادکرابوو.
پێویستی بەبیرهێنانەوەیە که سەکینه پەروانە له ڕێکەوتی ۱٨ی ڕێبەندانی ۲۷۱۹ لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوه له مەریوان دەستبەسەرکرا و دوای ماوەیەک گوازرایەوه بۆ بەندی ۲۰۹ی زیندانی ئێڤین و له سەرەتای ڕەشەمەی ۲۷۲۰دا گوازرایەوه بۆ بەندی ژنان لە زیندانی ئێڤین.
جێی ئاماژەیە ئەم زیندانییە سیاسییە لەلایەن دادگای ئینقلاب لە تاران بەئەندامێتی لەگروپە دژبەرەکان بەئامانجی تێکدانی ئەمنییەتی وڵات تۆمەتبارکراوە و سزای پێنج ساڵ زیندانی تەعزیری و دوو ساڵ قەدەغەی ئەندامێتی لە دەستە و گرووپی سیاسیدا مەحکووم کرابوو.
ع. س