ک.م.م.ک:
بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە گەیشتوون، ڕۆژی شەممە ۱۳ی ڕەشەمەی ۲۷۲۲ی کوردی، خوێندکارانی چەنددین خوێندنگە لەشارە جیاوازەکانی کوردستان تووشی ژەهراوی بوون کە تا ئێستا جوری گازی شیمیاییەکەی دیارینەکراوە.
جێگای باسە کە ئەم حالەتە لە شارەکانی وەک کرماشان، سنە، ورمێ و ئەسەدئاوا ڕوویداوە.
جێگای ئاماژەیە، جگە لە ژەهراویبوون، هێزە ئەمنییەتییەکانی ئێران پەڵاماری خوێندکارانی خوێندنگاکانی کچانی سنە داوە.
پێویستی بە دووپات کردنەوەیە کە دۆخی زۆربەی خوێندکارەکان ناڵەبار ڕاگەیاندراوە و گەیاندراوەنەتەوە بۆ نەخۆشخانە.
ع. س