ک.م.م.ک:
بە پێی هەواڵی گەیشتوو، پێنجشەممە ڕێکەوتی ٤ی ڕەشەمە ساڵی٢٧٢٢ی کوردی، ژنێک بە ناسنامەی بەیان ئەحمەدزادە خەڵکی شاری شنۆ، دوای هەوڵی خۆکوشتن گیانی لەدەست دا.
بەپێی ئەم ڕاپۆرته ، لە ماوەی٢ ئەوتووی ڕابردوودا بەیان ئەحمەدزادە به هۆی ناکۆکی لەگەڵ هاوژینەکەی پاش هەوڵدان بۆ خۆکوشتن چووەتە کۆما و له یەکێک له نەخۆشخانەکانی شنۆ گیانی لەدەستدا.
پێویستە بگوترێ کە ڕۆژی ٣ی خەرمانی ئەمساڵ ئاریا جانیگوڵی کوڕی ١٦ ساڵانی بەیان ئەحمەدزادە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوو.
ک.ح


