kmmk: ڕێکەوتی چواردەی جۆزەردانی ساڵی ۱۳۹۷ی هەتاوی، بەهۆی تەقینەوەی فیشەکی تۆپی بەجێماوی شەڕی ئێران و عێراق لەگوندی شێخ سلەی سەربە سەلاسی باوەجانی لەکرماشان، ۶ ئەندامی بنەماڵەیەک بوون بەقوربانی.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵنێری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، لەم تەقینەوەیە گەنجێک بەناونیشانی” جەلیل مەلاح” گیانی لەدەست دا وخوشکەکەیشی بەناونیشانی ” زوهرە” لەڕوومەتەوە بەگرانی بریندار بوو و ڕەوشتی ناجێگیرە.
هەروەها دایکی ئەم بنەماڵەیە بەناونیشانی ” پیرۆز” و دوو کەس لەخوشک و برای ناوبراو بەناوەکانی ” بەهارە و جەلیل” بەگرانی بریندار و ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون. بریندارەکەی دیکەی ئەم ڕووداوە ناونیشانی دەرنەکەوتووە.
شێخ سلە لەناوچەکانی گۆڕەپانی سەردەمی شەڕی ئێران و عێراق بووە و دەیان جاربۆردمان کراوە و بەکوتەی دانیشتوانی ئەم گوندە لەلایەن دەسەڵاتی بەعسی عێراقییەوە ۶ جار ئەم ناوچەیە کەوتۆتە بەر هێرش وبۆردمانی کیمیایی.
پاش تێپەڕینی ساڵانێک لەکۆتایی هێنان بەشەڕ هێشتا گیانی هاوڵاتیانی ئەم ناوچەیەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پارێزراو نییە لە ئاسەوارەکان و تەقەمەنی بەجێماوی ئەو شەڕە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


