ک.م.م.ک:
یەک شەممە ڕێکەوتی ٧ی ڕەشەمەی ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، بڕیاری ئێعدامی هاووڵاتییەکی بەندکراو بە ناوی “حەمید ڕەحیمی ” خەڵکی شاری دێوەڵان لە بەندیخانەی ناوەندی حکوومەتی ئێران لە شاری سنە جێبەجێ کرا.
بە گوێرەی هەواڵەکان، ناوبراو لە ساڵی ١٣٨٩ هەتاوی دا بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست دەستبەسەر کرا بوو، و لە لایان دەزگای دادی حکوومەتی ئێران بڕیاری ئێعدامی بەسەردا سەپا بوو.
جێگای ئاماژەیە کە، جێبەجێکردنی بڕیاری ئێعدامی ناوبراو لە بێدەنگی هەموو دەزگاکانی ڕاگەیاندن و هەواڵدەرییەکانی ناوخۆی وڵات ڕوویداوە.
ع. ر