سلایدەرکؤڵبەری بریندارکۆڵبەران

کرماشان؛ بە هۆێ رووداوی هاتوچۆ ٦ کۆڵبەر بریندار بوون

ک.م.م.ک
ئەمڕۆ یەکشەممە ٧ی ڕەشەمەی ۲۷۲۲ی کوردی، بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ لە سەر جادەی جوانڕۆ – پاوە(شوانکارە) ٦ کۆڵبەر بەسەختی بریندار بوون.

بەپێی زانییارییانەی سەرەتایی کە گەیشتووە بۆ ناوەندی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ئەو ٦ کۆڵبەرە خەڵکی شاری سەلاسی باوەجانی- سەر بە پارێزگای کرماشانن و ناسنامەی ئەو کۆڵبەرانە بەم شێوەی مێرساد دەرویشی، زەکەریا ئەحمەدی، سەلاح ڕەحمانی، ماکوان، وەهاب و زەکەریا محەمەدی.

شایانی باسە کە ناوبراوەکان بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندی دەرمانی کراون و دۆخی تەندروستیی دوو کەسیان نالەبار ڕاگەیەندراوە.

جێگای بیرهێنانەوەیە کە لە ڕێکەوتی ٣٠ی ڕێبەندان لە سەر جادەی شوانکارە، لە ئەنجامی رودانێک بەم شێوەیە، کۆڵبەرێک بە ناوی سامان یەعقووبی کوڕی سالار و خەڵکی گوندی سەرخەبان-ی سەر بە شاری جوانڕۆ، گیانی لەدەست دا بوو و چوار کۆڵبەری دیکەش بەسەختی بریندار ببوون.
ع. س

Related posts

ڕاگواستنی سەرلە نوێی مەحیەدین ئیبراهیمی زیندانی سیاسیی مەحکووم بە ئێعدام بۆ ژووری تاکەکەسی زیندانی ورمێ

Rahim Kholafai

ڕێبوار چارکداری گوازرایەوە بۆ زیندان

بانگکردنی هاوڵاتییەک بۆ جێبەجێکردنی سزای زیندانیکردن

Leave a Comment