جیاوازی دانان و هەڵاواردنی کۆماری ئیسلامی لە ڕۆژهەڵاتدا

بەپێی داتاو ڕاپۆرتەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ،هاوکات لە گەڵ ناونوسکردنی تاقیکاریەکان بۆ دامەزراندنی زیاتر لە ١٩ هەزار کەس لە دام ودەسگاکانی بەڕێوەبەری وڵاتی ئێراندا، پارێزگای سنە بە ٢٧ کەسەوە کەمترین پشکی دامەزراندنی لە پانتایی ئێرانی بەرکەوتوە.

ئەمە لە هەلو مەرجێکدایە کە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە پێی داتای کاربەدەستانی حکومەت زۆرترین ڕێژەی بێکاری بە بەراورد لە گەڵ تەواو ئێراندا هەیە.

لەو بوارەدا جێنشینی کاروباری ئابوری و پەرەپێدانی پارێزگای سنە سەرچاوەی بانکی پارێزگای بە ٥هەزار ملیارد تمەن مەزەندە کرد،کە ئەم پێوەرە یەکسانە بە ڕێژەی لە سەدا حەوتی( ۷) سەرچاوەی بانکی لە جوغرافیای سیاسی ئێراندا.

هەر لەو ڕاستایەدا هاتوە کە داهاتی سەرچاوەی سروشتی و دەرهێنانی کانزاکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا،یەکسانە بە٣٥   لە سەدی کۆگا دەرهێنراوەکانی غەیرە نەوتی لەسەرانسەر ئێراندا ،بەڵام هەر لە سەدا حەوتی داهاتە پیشەییەکان دەگەڕێتەوە بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان. شایانی باسە ٩٥ لەسەدی خاوە کانزاکانی کوردستان لە ناوەندی ئێراندان و بەرهەمی کانزاکان ڕاستەوخۆ بۆ پارێزگا ناوەندیەکانی ئێران دەگوازرێتەوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: