مامۆستایەکی خانەنشین کراو لە لایان هێزە ئەمنیەتییەکانەوە ڕفێنرا

ک.م.م.ک:

چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٦ی ڕێبەندانی ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناوی “مەسعوود وەفایی ” خەڵکی شاری سنە کە مامۆستای خوێندنگە بووە و لە وەزاڕەتی پەروەردە و فێرکردن خانەنشین کراوە لە پەیوەندی لە گەڵ خۆپێشاندانەکانی ناڕەزایەتی ئەو دوایانەی لە لایان هێزە سەرکوتکەرەکانی حکوومەتی ئێران ڕفێنرا و بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگوێست.

پێویستە ئاماژە بکرێت کە، تا کاتی نووسین و ئامادەکردنی ئەم هەواڵە لە چارەنووس و شوێنی بەندکرانی ناوبراو هیچ زانیارییەک لە بەر دەست دا نییە.

ع. ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *