ئیلام؛ زیندانییەکی سیاسی بەدروونەوەی لێوەکانی مانی لەخواردن گرت

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی سێشەممە٢٥ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢ی کوردی، زیندانی سیاسیی ئارین کۆخانیزادە خەڵکی ئیلام بە دروونەوەی لێوەکانی مانی لە خواردن گرت.

بەگوێرەی هەواڵە، ناوبراو بەتۆمەتی ڕاگواستن و بەکارهێنانی چەکی گەرم لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ئێرانەوە لە ڕێکەوتی ٨ی خەزەڵوەری ئەمساڵەوە ڕفێنرا و پاش ئەشکەنجەی گران و لێپرسینەوەی قورس بۆ زیندانی ناوەندی ئیلام ڕاگوازرا.

شیاوی باسە کە لەدوای ئەشکەنجە و لێدانی زۆر ناوبراو حاشای لەو تۆمەتە کردووە و پێملی دانپێدانانی زۆرەملێ نەبووە هەربۆیە دژ بە سناریۆ و پلانەکانی دامەزراوە ئەمنیتەکان لێوەکانی دووریوەتەوە و مانی لەخواردن گرتووە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *