لە شاری ورمێ بڕیاری ئێعدامی دوو هاووڵاتیی جێبەجێ کرا

ک.م.م.ک:

سێشەممە ڕێکەوتی ٢٥ی ڕێبەندانی ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، دوو هاووڵاتیی بە ناوەکانی “میلاد جاجویی خانیک” و “محەممەدعەلی اختری کەهلان” لە ساڵی ١٣٩٧ هەتاوی لە مەڕ ئەنجام دانی دزی بە ئەسلەحە لە زێرینگەرێکی شاری ورمێ کە هاووڵاتییەک کوژرا بوو، لە لایان لقی دووی دادگای شۆرشی حکوومەتی ئێران ساڵی ١٣٩٨ی هەتاوی لە ورمێ بە تۆمەتی موحاڕەبە و دزی چەکدارانە بڕیاری ئێعدامیان بۆ دەرکرا بوو، و بڕیارەکە لە ڕۆژی سێشەممە جێبەجێ کرا.

پێویستە ئاماژە بکرێت کە، تائێستا لە بڕیار و چارەنووسی کەسی سێهەمی ئەم کەیسە بە ناوی میلاد غفارزاده قەرەقشڵاق زانیاری ڕوون لەبەر دەست دا نییە.

ع. ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *