ک.م.م.ک:
چوارشەممە ١٩ی ڕێبەندانی٢٧٢٢ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی هادی حەسەنوەند خەڵکی ئابدانان سەربە ئیلام لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە لەو شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازرا.
شیاوی باسە کە, لە ماوەی چەندد ڕۆژی ڕابردوو هاوڵاتییەکی دیکە بەناونیشانی موجتەبا سەعیدی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە لە ئابدانان دەستبەسەر کراوە.
شیاوی باسە کە، تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەری و ئەو تۆمەتانەی دژی ئەم هاوڵاتیانە دەکارگیراون بەدەستەوە نییە.
ق.ش