دۆرود؛ جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدانی دوو هاوڵاتی بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست

ک.م.م.ک:

لە ماوەی ڕۆژانی چوارشەممە ٢٨ و پێنجشەممە ٢٩ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٥، بەبێ بڵاوکراوەی دەسەڵاتی فەرمی و لە بێدەنگی دەزگاکانی ڕاگەیاندنی نزیک لە دەسەڵاتی دادوەری، حوکمی لەسێدارەدانی ئەمیر گودەرزی و مۆزەفەر عەبدولوەند لە زیندانی ناوەندیی ڕێژیمی ئێران لە شارەستانی دۆرود بەڕێوەچوو.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی KMMK، ئەم دوو هاووڵاتییە پێشتر لە دۆسیەی جیاجیادا بە تۆمەتی هاوشێوەی “کوشتنی بە ئەنقەست” دەستبەسەر کراون و لەلایەن دەسەڵاتی دادوەری ڕێژیمی ئێرانەوە بە قیساس سزا درابوون.

E.Sh

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *