دەرکردنی سزای زیندانی کردن بە غیابی بۆ دوو هاوڵاتی خۆپیشاندەر لە قەسری شیرین

ک.م.م.ک:

یەکشەممە٩ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢ی کوردی، دوو هاوڵاتی بەناوەکانی پەیمان شیربەندی٤٣ساڵ تەمەن و مەهدت فەقیری قولی لالە٢٥ساڵ تەمەن و خەڵکی قەسەری شیرین لەلایەن لقی١٠١ی دادگای سزاکان بە سەرۆکایەتی دادوەر جەواد خوسرەوی هەرکام بە ٨ مانگ مانگ زیندانی تەعزیری و ٥٠قامچی مەحکووم کران.

بەپێی زانیارییەکان: ئەم دوو هاوڵاتییە بەتۆمەتی تێکدانی ئاسایشی گشتی لە ڕێی جەنجاڵی و ڕێگری لە کاروکاسبی خەڵک لەلایەن دادگاوە بە شێوەی غیابی زیندانیان بەسەردا سەپێنرا.

جێی باسە حوکمی دەرکراو بیست ڕۆژ پاش ئاگادارکردنەوە دەتوانرێ تانەی لێبدرێت و پاش تەواو بوونی ئەو کاتە دیاریکراوە بۆ ماوەی بیست ڕۆژ دەتونرێ ڕەوانە دادگای پێداچوونەوە بکرێت.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *