سەرچاوەێیکی باوەڕ پێکراو بۆ کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانی ڕاگەیاندوە: لە حەوتوی ڕابردوودا منداڵێکی ۱۰ ساڵان لە گەڕەکی تازئاوای پادگانی شاری مەریوان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە.
بە وتەی هەمان سەرچاوە؛ ئەم منداڵە خوازیاری کڕینی موبایلێک بوە کە بنەماڵەکەی قایل بەوە نابن و هەر بە هۆیەوە خۆی هەڵدواسێت و کۆتایی بەژیانی خۆی دێنێ.
لە لایکی ترەوە سەرچاوە ئەم هەواڵانە پێی ڕاگەیاندین، کە لە چەند ڕۆژی بەرێدا هەر لە گەڕەکی تازئاوای مەریوان، بەهۆی کێشەی بنەماڵەییەوە، پیاوێک هاوژینەکەی و خەسوەکەی خۆی دەکوژێت.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


