ژنێک لە لایەن هاوژین پێشووی کوژرا


ک.م.م.ک

سێ شەممە ۱۱ی ڕێبەندانی ۲۷۲۲ی کوردی ژنێک بەناوی رزوان نەدیمی تەمەن ۲٥ ساڵ، خەڵکی گوندی زێوە-ی سەر بە شاری کامیران لەلایەن هاوژینی پێشووی کوژرا.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەو ژنە گەنجە کە دایکی دوو منداڵە، کە سێ ساڵ پێش ئێستا لە عادل فەرەجوڵڵای هاوژینی پێشووی جیابووبوتەوە، بە تەقەی دەمانچە لەلایەن ناوبراو بە سەختی برینداربووە و پاشان گیانی لەدەست داوە.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *