ک.م.م.ک:
لەڕەوتی دەستبەسەرییە بەردەوام و بەربڵاوەکانی هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە کوردستانی میلیتاریزەکرا ٧ هاوڵاتی دیکە کەوتنەبەر پەلاماری ئەم هێزە سەرکوتگەرانە کە بەم شێوەی خوارەوەیە؛
ڕۆژی پێنجشەممە٢٩ی بەفرانباری٢٧٢٢ی کوردی، هاوڵاتییەکی خەڵکی شاری کامێران بەناونیشانی ئەحمەد باباخانی لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ئێرانەوە دەستبەسەرکرا.
هەرلەم پێوەندییەدا ڕۆژی پێنجشەممە٦ی ڕێبەندانی٢٧٢٢ی کوردی، قوتابییەکی ١٤ساڵ تەمەنی خەڵکی شاری شنۆ بەناونیشانی کۆمار شابوویی کوڕی سیامەند لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کران.
بەپێی زانیارییەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی چوارشەممە٤ی ڕێبەندانی ئەمساڵ، لەهەواڵێکی دیکەدا هاتووە ٤ گەنجی خەڵکی گوندی چۆڕ سەربە شاری مەریوان بەناوەکانی سەعدی غەفاری، سەرکەوت عەبدی، ڕزگار موسەنەفی ٤٥ساڵ تەمەن و لوقمان موسەنەفی٤٨ساڵ تەمەن لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.
بەگوێرەی هەواڵەکان، هێزە ئەمنییەکانی ئێران بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی و سەرەڕۆیانە ئەم گەنجانەیان دەستبەسەر و بۆ شوێنی نادیار ڕاگواستووە و هۆکاری دەستبەسەریشیان ئاشکراوە نەکراوە.
ق.ش