هاووڵاتییەک بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

ک.م.م.ک

سێشەممە ٤ی ڕێبەندانی۲۷۲۲ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناسنامەی دانیال مەسونی ۲٥ ساڵە، کوری ڕەسووڵ و خەڵکی ساحب، بە دانانی بارمتەی لە بەندیخانەی ناوەندی ئێران لە شاری سەقز تا کۆتایی قۆناغەکانی لێپرسینەوە ئازاد کرا.

شایانی باسە کە، ڕۆژی پێنجشەممە بەفرانبار پاش بانگهێشتکردنی بۆ دادگای ئینقلابی ئێران لە سەقز، ناوبرا دەستبەسەرکرا و گوازرایەوە بۆ زیندانی ناوەندی حکوومەت لە شارەکە.

دانیال مەسونی لە ڕێکەوتی ۱۹ خەزەڵوەری ئەمساڵ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەرکرا و دوای دوو هەفتە دەستبەسەرکردن بە دابینکردنی بارمتە بە شێوەی ئازاد کرابوو.

ع. س

Leave a Reply

%d bloggers like this: