مەحموود ساڵحی بۆ دادسەرای گشتی و ئینقلاب بانگهێشت کرا

KMMK:

سێشەممە 21ی گوڵانی 2721ی کوردی، چالاکی کرێکاری ناسراوی خەڵکی سەقز بە ناوی “مەحموود ساڵحی” بانگهێشتی لقی سێی (بازپرسی) دادسەرای گشتی و ئینقلابی حکوومەتی ئێران لەو شارە کرا.

بە گوێرەی هەواڵە، ناوبراو بە پێی ئەو بانگهێشت نامەی پێی گەیشتووە دەبێ لە ماوە 5 ڕۆژدا خۆی بناسێنێ بە لقی سێی لێپرسینەوەی دادسەرای گشتی و ئینقلابی حکوومەت لەو شارە بۆ وڵامدانەوەی ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵی.
جێی بیرهێنانەوەیە، سێی گوڵانی 2720ی کوردی، لقی پێنجی دادیاری دادسەرای گشتی و ئینقلابی حکوومەت لە سەقز لە سەر سکاڵای پۆلیسی ئەمنیەتی حکوومەت بە تۆمەتی ” تێکدانی ئاسایشی گشتی و بیروڕای خەڵک” سکاڵای بەرز کردبوویەوە دژی دوو چالاکی کرێکاری ” مەحموودی ساڵحی و عوسمان ئیسمایلی بڕیاری دەستبەسەری دەرکردبوو.

شیاوی باسە مەحموود ساڵحی چالاکێکی کرێکاری ناسراو و لە مێژینەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە کە بە پێی تەمەن کۆماری ئیسلامی ئێران ئەم چالاکە مەدەنییە داکۆکیکاری مافی کرێکاران و چەوساوەکان بووە و ساڵانێکی زۆر لە تەمەنی لە زیندانەکانی ئەو حکوومەتە ماوەتەوە و هەموو ساڵێکیش تۆمەتێکی دەخرێتە پاڵ و ڕاپێچی دادگا و لێپرسینەوە دەکرێت.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســتان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *