ئیلام؛ لە بەندیخانەی ناوەندیی ١٠ کەس لە دەستبەسەر کراوانی ناڕەزایەتیەکان مانیان لە خواردن گرت

ک.م.م.ک:

شەممە رێکەوتی ١٧ی بەفرانباری ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، ١٠ هاووڵاتی خەڵکی شارەکانی ئابدانان و دێهلۆران کە لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام دەستبەسەرن بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین دژی ڕاگرتنی بێ بڕیاری و دۆخی نالەباری بەندیخانەکە مانیان لە خواردن گرت.

ئەم دەستبەسەر کراونە ٨ کەس خەڵکی شاری ئابدانانن بە ناوەکانی: ئەشکان ئەحمەدی، سامان مورادی وەندان، موجتەبا محەممەد وەلی، سامان قاسمی، میلاد ئەنساری، پوویا مەحموود نەژاد، ڕامین سەڵمانی،سەججاد جەماڵی، وهەروەها ٢ هاووڵاتی خەڵکی دێهلۆران بە ناوەکانی ئەکبەر دەروێشی و ئەمیر ئەکڕەمی، هەموویان وێکڕا لە بەندیخانەی حکوومەتی ئێران لە ئیلام مانیان لە خواردن گرتووە.

ع. ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *