دەستبەسەری دوو هاوڵاتی لە جوانڕۆ

ک.م.م.ک:

یەکشەممە ١٨ی بەفرانباری ٢٧٢٢ی کوردی، دوو هاوڵاتی بەناوەکانی کیان میرئەحمەدی ١٩ساڵ تەمەن و ماهان بابایی ١٤ ساڵ تەمەن، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە لە جوانڕۆ دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازران.

شیاوی باسە کە ئەم دوو هاوڵاتییە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە لەبەر دەرکی ماڵی خۆیان دەستبەسەر کراون.

جێی سەرنجە کە تاکاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەری و جۆری ئەو تۆمەتانەی نراونەتە پاڵیان نەزانراوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *